ئاشوورییەکان
ئاشوورییەکان | |
---|---|
لقی | سامییەکان |
بەشێکە لە | سامییەکان |
زمانی زگماکی | Assyrian Neo-Aramaic، Northeastern Neo-Aramaic، زمانی ئەکەدی |
ئایین | مەسیحییەت، Assyrian Church of the East، کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی، کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی، کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا |
دانیشتووان | ١٬٢٣٠٬٠٠٠ |
ئاشوورییەکان (بە سوریانی: ܐܬܘܪ̈ܝܐ) کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی مەسیحی سامیین کە لە عێراق و سووریا و تورکیا و ئێران دەژین، ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاویان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپادا ھەیە، بەتایبەت سوێد و ئەڵمانیا. ئەندامانی ئەم نەتەوەیە سەر بە چەندین کڵێسای مەسیحی سوریانین، وەک کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سووریا، کڵێسای کاسۆلیکی، کڵێسای کلدانی و کڵێسای ڕۆژھەڵات. ھەروەھا بە زمانی دایکی خۆیان کە سوریانییە جیا دەکرێنەوە کە زمانێکی سامیی باکووری ڕۆژھەڵاتە و وەک یەکێک لە زاراوە ئارامییەکان لە شاری ڕحا سەرچاوەی گرتووە.[١]
ئاشوورییەکان لە باشووری کوردستان (دەشتی نەینەوا و پارێزگای دھۆک)، کوردستانی باکوور (ھەکاری و توور)، ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ورمێ) و ڕۆژاوای کوردستان (پارێزگاری حەسیچە). زۆرینەیان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا بۆ ناوچەکانی دیکەی جیھان کۆچیان کردووە، لەوانە ئەمریکای باکوور، شام، ئوسترالیا، ئەورووپا، ڕووسیا و قەوقاز. کۆچەکە بەھۆی ڕووداوەکانی وەک کۆمەڵکوژییەکانی دیاربەکر، کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان (ھاوکات لەگەڵ کۆمەڵکوژی ئەرمەن و یۆنانییەکان) لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی، کۆمەڵکوژی سێمێل لە پارێزگای دھۆک لە ساڵی ١٩٣٣، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١٩٧٩، سیاسەتەکانی بەعس لە عێراق و سووریا، سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی دەشتی نەینەوا.[٢][٣][٤][٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ James Minahan, Encyclopedia of the Stateless Nations: A-C, pp. 205-209
- ^ https://web.archive.org/web/20180313031613/http://www.zindamagazine.com/html/archives/2000/zn112700.htm
- ^ https://web.archive.org/web/20191224100208/https://books.google.com/books?id=yXYKAgAAQBAJ
- ^ https://web.archive.org/web/20180702035655/http://www.aina.org/news/20160721201009.htm
- ^ https://web.archive.org/web/20191221173054/http://www.aina.org/articles/dtcitaic.htm
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی سوێد
- دەروازەی مەسیحییەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ئوکراینا
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی کەنەدا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاشوورییەکان تێدایە. |